پەیامی کورد ... بەریتانیا لە بڕیارێکدا بە بێ هیچ سنوورێک ٣ میلیۆن مافی هاووڵاتی بوون دەردەکات
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ووڵاتەکەی مافی هاووڵاتی بوون دەداتە سێ ملیۆن هاووڵاتی هۆنکۆنگ.
بەگوێرەی هەواڵێکی تەلەگرافی بەریتانی، دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە یاسای نوێی ئاسایشی هۆنکۆنگ لەلایەن چینەوە واژووکرا، ئەمرۆ دۆمینیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ووڵاتەکەی مافی هاووڵاتی بوون دەداتە سێ ملیۆن هاووڵاتی هۆنکۆنگ و پێشوازی لەهەموو ئەو هاووڵاتییە بەریتانیانە دەکات کە لە دەرەوەی ووڵات دەژین کە مەبەست لێی هاووڵاتیانی بەرەگەز بەریتانی دانیشتووی هۆنکۆنگە.
راب راشیگەیاند، بەریتانیا بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی بەرامبەر هاووڵاتیانی هۆنکۆنگ هەیە و هیچ سنووردانانێکیشیان بۆیان نیە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، رێنمایی نوێی پەنابەریەتی رێگە بەهەمو ئەو هاووڵاتییە بەڕەگەز بەریتانیانە دەدات بگەڕێنەوە ناو خاکی بەریتانیا بەبێ هیچ سنوورێک بۆ ماوەی گەڕانەوەیان.
ووتیشی مەرجی ماوەی شەش مانگ بۆ کۆچکردنی ئەو هاووڵاتیانە لابراوە و لەئێستاوە تا پێنج ساڵی دیکە بەبێ هیچ سنوورێک، هاووڵاتیانی هۆنکۆنگ دەتوانن بگەڕێنەوە بەریتانیا و مافی نیشتەجێبوون و کارکردنیشیان هەیە.
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە ئەم ووتانەی دۆمینیک ڕاب سەبارەت بە گرینگی پێداچوونەوەی پیکەن دەربارەی بڕیار و یاساکەدا تووڕەیی چین بە دواوە هەبووە
بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانیش لە نووسینێکدا بۆ ڕۆژنامەی هۆنگ کۆنگ " ساوث چاینا مۆرنینگ پۆست " نووسی کە بەریتانیا هیچ کات دەست لە هۆنگ کۆنگ هەڵناگرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە