پەیامی کورد... بەریتانیا؛ یەکەم کاروانی پەنابەران رەوانەی کەشتی بیبی ستۆکهۆڵم کرا
بەڕێوەبەری بەشی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەریتانیا یەکەم کاروانی پەنابەرانی رەوانەی کەشتی بیبی ستۆکهۆڵم کرد کە لە دەریادا دەمێنێتەوە. وتیشی،" بڕیارە تا داوای مافی مانەوەیان یەکلایی نەکرێتەوە نەگەڕێنەوە بۆ خاکی بەریتانیا".
ئەمڕۆ سێشەممە، چێریل ئاڤری بەڕێوەبەری بەشی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی بەریتانیا بە میدیای سی ئێن ئێنی راگەیاند، بەریتانیا یەکەم کاروانی پەنابەران کە ژمارەیان ٥٠٠ پەنابەرە رەوانەی کەشتی "بیبی ستۆکهۆڵم" کرد و بڕیاردراوە لە بەندەری دۆرسێت دا بمێننەوە تاکو مافی پەنابەری لەو وڵاتەدا وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ژمارەیەکی کەمی پەنابەرەکان لەناو کەشتییەکەدان و تا هەفتەکانی داهاتوو بەردەوام دەبن لە هێنانی گشت پەنابەرەکانی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی پاراستنی مافی مرۆڤی بەریتانی ئەم بڕیارە بە کردەوەیەکی نامرۆڤانە وەسف دەکات بەڵام وەزارەتەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە ئەم شێوازە سەلامەتە و یارمەتیدەر دەبێت لە پاشەکەوتکردنی پارە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لەکۆتایی مانگی ئابەوە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە هۆتێلەکاندا ماونەتەوە سێ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هەروەها لە کۆتایی مانگی حوزەیران ٥٠ هەزار و ٥٤٦ کەس لە شوێنی نیشتەجێبوونی نایاسایدا لەو وڵاتەدا ماونەتەوە.
کەشتی بیبی ستۆکهۆڵم ٥٠٦ کەس لەخۆدەگرێت و درێژییەکەی ٩٣ مەتر زیاترە و لە ٣ نهۆم پێکهاتووە، کەشتیەکە رێستۆرانت و هۆڵی لەشجوانی و باڕی تێدایە، سەرنشینەکانی تەنها رەگەزی نێرن و بۆ ماوەی ٣ تا ٦ مانگ تێیدا دەمێننەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە