پەیامی کورد... بەریتانیا ڕێو شوێن دژی كۆچبەرەكان تووندتر دەكات
حكومەتی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، سزا بۆ ئەو خاوەنكارو خاوەن خانووەكان زیاد دەكات كە رێگە بە كۆچبەرانی بێ بەڵگەنامەو بە نایاسایی دەدەن كار بكەن یان بەكرێی بگرن.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڵاویكردەوە، كارپێدان و بەكرێدانی خانوو بەو كۆچبەرانەی بەڵگەنامەی یاسایی مانەوەیان نییە، نایاساییەو لەمەودوا غەرامەكانیان زیاتر دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سزای دارایی بۆ خاوەنكارەكان سێ ئەوەندە زیاد دەكات بۆ (45) هەزار پاوەند كە دەكاتە (57) هەزار دۆلار بۆ هەر كرێكارێك.
ئەو سزایە كە بەسەر خاوەن خانووبەرەكاندا دەسەپێندرێت لە (1000) پاوەندەوە بۆ هەر كرێچییەك بۆ (10) هەزار پاوەند بەرز دەبێتەوە، هەروەها غەرامە بۆ كرێچیە كۆچبەرەكانیش زیاد دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچیكردندا غەرامە زیاتر دەبێت، خاوەنكارو خاوەن خانووەكانیش دەبێت شایستەی كرێكاران و كرێچییەكان بەتەواوی بدەن.
غەرامە نوێیەكان لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێی وەزارەتەكە، لە دوای ساڵی ئەوەشەوە ئەوە یەكەمجارە گۆڕانكاری لەوجۆرە لە سزاكاندا بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە