بەریتانیا؛ وەزیرێک بەهۆی تیژڕەوییەوە بە شەش مانگ قەدەغەکردنی شۆفێری و سزا درا

بەریتانیا؛ وەزیرێک بەهۆی تیژڕەوییەوە بە شەش مانگ قەدەغەکردنی شۆفێری و  سزا درا

پەیامی کورد... بەریتانیا؛ وەزیرێک بەهۆی تیژڕەوییەوە بە شەش مانگ قەدەغەکردنی شۆفێری و سزا درا



وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری کۆچبەران، رۆبێرت ژینرێک لە ئەنجامی سکاڵایەک کە بەهۆی تیژڕەوی لە دژی تۆمار کرابوو، بە شەش مانگ قەدەغەکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و بڕی هەزار و 639 پاوەند سزادرا.

بە گوێرەی هەواڵی میدیا جیهانیی و ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، ئەمرۆ چوارشەممە، ژینرێک، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا، لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا لە شەقامی سەرەکیی M1 کە لەندەن بە شاری لیدز لە باکووری وڵاتەکە دەبەستێتەوە بە 40 میل سنووری خێرایی پێشێلکردووە.

ژێنریک لە دادگا دانی بەوەدانا کە "بە خێرایی 68 میل ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە". دادگاییەکە لە نۆرسامپتۆن بەڕێوەدەچێت، بە شەش مانگ قەدەغەکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و هەزار و 639 پاوەند سزادرا.

پێشتریش و لە ساڵی 2021یشدا، هەمان وەزیر بەهۆی تیژڕەوییەوە بە 207 پاوەند سزادرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە