پەیامی کورد... بەریتانیا: ڕووسیا ئامادەکاریی بۆ گەورەترین جەنگی دوای ساڵی ١٩٤٥ دەکات لە ئەورووپادا
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، ڕووسیا ئامادەکاریی دەکات بۆ بەرپاکردنی جەنگێک کە ڕەنگە گەورەترین جەنگی ئەورووپا بێت لە دوای ساڵی ١٩٤٥ ەوە.
بۆریس جۆنسن، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، بەڵگەکان دەیسەلمێنن کە ڕووسیا پلانەکانی بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا دەستپێکردووە.
ئاشکراشیکردووە، «بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان ڕووسیا تەنیا لە بەشی خۆرهەڵاتی ئۆکرایناوە داگیرکاریی دەست پێ ناکات، بەڵکوو لە باکووری ئەو وڵاتەشەوە دەبێت و هێزەکانیان لە بێلاڕووسەوە هێرش دەکەن تا بتوانن دەوری کیڤی پایتەخت بدەن».
جۆنسن دەشڵێت، زانیارییەکانی هاوتای ئەو زانیارییانەن کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە ئاشکرای کردوون.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشی وایە، پێویستە خەڵکی ئەوە بزانن باجی ئەو جەنگە تەنیا پەیوەست نییە بە گیانی هاووڵاتییانی ئۆکراینا و ڕووسیاوە، بەڵکوو پەیوەستیشە بە گیانی هاووڵاتییانی بەشێک لە ئەورووپاشەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە