پەیامی کورد ... بەریتانیا گەورەترین و گرینگترین دیاری سەری ساڵ پێشکەشی مرۆڤایەتی دەکات
زانایانی بەریتانیا سەرکەوتنیان لەدو قۆناغی گرینگی بەرهەم هێنانی چارەسەری کۆرۆنا راگەیاند و بە ئومێدەوە کار بۆ ئەوە دەکەن پێش سەری ساڵ بتوانن چارەسەرەی کۆرۆنا بەردەست بخەن و بیکەنە دیاری سەری ساڵ.
پرۆفیسۆر جانسن ڤان تام، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی بەریتانیا رایگەیاند، بەریتانیا دوو قۆناغی گرینگی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا بڕی، ئەوانیش سەرکەوتنی دوێنێ زانکۆی ئۆکسفۆرد بو کەسەلماندیان ئەو واکسەنەی کاری لەسەر دەکەن بۆ مرۆڤ سەلامەتە و بەرگری لەشیش بەهێزدەکات، سەرکەوتنی دووهەمیش بریتییە لەدۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشییەکی دیکە کە بەڕێژەی لەسەدا ٧٩ مەترسی مردن بەکۆرۆنا کەمدەکاتەوە.
ووتیشی، رۆژ بەرۆژ ئومێدی زانایان بۆ ئامادەکردنی واکسەنی کۆرۆنا پێش سەری ساڵ زیاتردەبێت و ئەگەر لەو هەنگاوەش سەرکەوتوو بوون ئەوا چارەسەری کۆرۆنا دەکەنە دیاری کریسمەس.
لای خۆشییەوە مات هانۆک وەزیری تەندرووستی بەریتانیا رایگەیاند، زانایان رۆڵێکی بەرچاو و گرینگیان بینیوە، رۆژێکی گەورەیان لەمێژووی زانستی تەندرووستی ووڵاتەکەیان تۆمارکردوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە