بەریتانیا ، گشتپرسی یەکگرتنی ناوچەکانی ئۆکراین ی بۆ سەر ڕووسیا بە " زۆری وەحشیانە " ناوبرد

بەریتانیا ، گشتپرسی یەکگرتنی ناوچەکانی ئۆکراین ی بۆ سەر ڕووسیا بە " زۆری وەحشیانە " ناوبرد
پەیامی کورد   ... بەریتانیا ، گشتپرسی یەکگرتنی ناوچەکانی ئۆکراین ی بۆ سەر ڕووسیا بە " زۆری وەحشیانە " ناوبرد

لیز تراس ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ڤلادێمیر پووتین جارێکی دیکە بە گوێ نەدان و پشت گوێ خستنی ئاشکرا و ڕوونی ژیانی خەڵکی ئۆکراین کە دەڵێ نوێنەری ئەوانە ، بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان کاری کردووە .

بەریتانیا هیچ کات ئیرادەی حۆکمڕانی و سەروەری ئەو خەڵکە پشت گوێ ناخات و ئێمە هیچ کات ناوچەکانی دۆنتێسک ، لۆهانسک ، خێرسۆن و زاپڕۆژیای وەکوو شتێکی جگە لە خاکی ئۆکراین پەسەند ناکەین .

ناتوانرێ ئیزن بە ڤلادێمیر پووتین بدرێ تاکوو سنوورە نێودەولەیتییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە زۆری وەحشیانە بگۆڕێت . ئێمە متمانەی ئەومان دەبێت کە ئەو لەم شەڕە نایاساییە شکست دەخوات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە