دادگاى سزا قورسەکانى ئامەد دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانى بەسەر دیلەک ئۆجەلان، پەرلەمانتارى هەدەپەدا سەپاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگاییكردنی دیلەك ئۆجەلان، خوشكەزای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەو پەرلەمانتاری ئۆرفای هەدەپە بەڕێوەچووە.
دادگای سزای قورس لە شاری ئۆرفا بە تۆمەتی ئەوەی دیلەك ئۆجەلان، لە وتارێكدا لە مەراسیمی بەخاكسپاردن لە ناوچەی وێراشار لە ئۆرفای باكوری كوردستان بانگەشەی بۆ پەكەكە و كەجەكە كردووە، سزای دوو ساڵ و شەش مانگی بەسەر دیلەك ئۆجەلاندا سەپاندووە.
لە دانیشتنی دادگای تایبەت بە دۆسیەکەی دیلەک ئۆجەلان، سێڤدا چێلیک پارێزەری دیلەک ڕایانگەیاند، کە بەشێک لە قسەکانی دیلەک ئۆجەلان بڕاون و بە هەڵە وەرگێراون لە کوردیەوە بۆ تورکی و داوایانکرد کە لەلایەن وەرگێڕێکی کوردی بێلایەنەوە جارێکی دیکە بنووسرێتەوە.
پارێزەرەکە، داوای مۆڵەتی لە دادگا کرد بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لەناوبراو بکات، دەستەی دادوەران، داواکاری پارێزەرەکەی ڕەتکردەوەو ڕایانگەیاند، کە پێویست ناکات دۆسیەکە دوا بخرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە