پەیامی کورد ... بە ئەگەری زۆر دۆناڵد ترامپ خۆی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا دەکشێنێتەوە .
سەرچاوەیەکی نەناس لە حزبی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا لە ئەگەری پاشەکشە کردنی دۆنالد ترامپ لە بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا هەواڵ دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەک لە حزبی کۆماریخوازەکان ووتوویەتی شتانێکم بە گوێدا گوتراوە و بیستراوە کە ئەگەر دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ، بگاتە ئەو باوەڕەی کە شانسی لە بەرامبەر جۆ بایدن ، بەربژێری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا نییە ، ئەوە لە پێشبڕکێیەکانی سەرۆککۆماری دەکشێتەوە .
ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی هێشتا زۆر زووە بەڵام ئەگەر بیر و ڕاکانی خراپ بەرەو پێش بڕوات ئێوە بینەری سێناریۆیەک دەبن کە لوێدا ترامپ لە چاڵەی پێشبڕکێ دا دەردەچێت . من ئەم قسانەم بیستووە ، بەڵام شکم هەیە ڕاست بێت ، من شەر و مەرج دەکەم ئەگەر ترامپ بزانێت ڕێگایەکیبۆ سەرکەوتن نییە دەکشێتەوە .
لەهەمان حاڵدا ووتوبێژی کاروباری بانگەشەی ترامپ ڕایگەیاندووە ئەمە هەواڵێکی درۆیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە