پەیامی کورد... بەردەوامیی و پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان دژی حیجابی زۆرەملێ لە ئێران
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لەسەر خۆپیشاندانەکانی دژ بە حیجابی زۆرەملێ لە ئێراندا ڕایگەیاند؛ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی نەیتوانی ناڕەزایەتییەکان سەرکوت بکا و خۆپیشاندانەکان زیاتر پەرە دەستێنن.
ڕۆژی یەکشەممە٩ی جولای ٢٠٢٣، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە بابەتێکدا لەسەر حیجابی زۆرەملێی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە نووسیویەتی: ناڕەزایەتییەکان لەهەمبەر حیجابی زۆرەملێ بەردەوام دەبێ و زۆرتر پەرە دەستێنێ و ژنان و خوێندکاران لە هێڵی پێشەوەی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی''دا، بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئازادیی زیاتر درێژە بە ڕاپەڕین و بەرخۆدان دەدەن.
ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە زیاتر لە ٤٠ کچە خوێندکاری زانکۆی هونەری تاران بەهۆی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە حیجابی زۆرەملێ هەڵپەسێردراون.
هەروەها ئەو ڕۆژنامەیە باسی لە پلانەکەی مەجلیسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کرد کە بەپێی پلانەکە ئەو ژنانەی کە بڕیاری حیجابی زۆرەملێ لەبەرچاو ناگرن، ڕووبەڕووی سزاکانی ڕێژیم وەکوو سزای نەقدی، کۆنتڕۆڵکردنی حیسابی بانکی، دەسبەسەرداگرتنی ماشینەکانیان، سنووردارکردنی هاتوچۆ، قەدەغەکردنی چالاکییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها بەندکردنیش دەبنەوە و سەرەڕای ئەو سزایانەش، هێشتا ژنان و خوێندکارانی ئێران پەرە بە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە