بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون،ئەردۆگان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئێمانوێل ماکرۆن ئەنجامداوه.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆگان و ئێمانوێل ماکرۆن تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەکە کردووە.
ھاوکات ئەردۆگان سەرەخۆشی خۆی بە ماکرۆن ڕاگەیاندووە لهبارهی ڕووداوی بە بارمتەگرتن لە باشووری ووڵاتی فەڕەنسا و كهوتنهوهی زیانی گیانی و ماددی بههۆیهوه.
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆگان نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبارەی ئەو ڕوونکردنەوە بێ بنەمایانەی سەبارەت عەفرینەوە دەکرێن.
ههروهها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاڵوگۆڕی بۆچوونی لەگەڵ ماکرۆن سەبارەت بە ڕەوشی سووریا کردووە و ڕاشیگەیاندووە کە ناوچەی عەفرین لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە و ئاسوودەیی و ئارامی بۆ ناوچەکە گەڕاندراوەتەوە.
ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسی لوتکەی سەرکردەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپا کراوە و ئەردۆگان لەمبارەیەوە باسی لە گرینگی خێراکردنی ھەنگاوەکانی پرسی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە