پەیامی کورد ... بەشار ئەسەد لە سەفەرێکی چاوەڕوان نەکراو دا سەردانی ئێرانی کرد
دوێنێ یەکشەممە بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا لە سەفەرێکی چەند کاتژمێری دا گەیشتە تاران و لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕابەری ئێران دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجام دا .
یەکێک لە ئاژانسە میدیاییەکانی سەر بە شەورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران بە پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی سەفەری چەند کاتژمێری ئەسەد بۆ تاران ڕایگەیاندووە : بەشار ئەسەد لەگەڵ " عەلی خامنەیی " ڕابەری باڵای ئێران و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئەو وولاتە دیدار و چاوپێکەوتنی کردووە و لە دوای ئەم چاوپێکەوتنە گەڕاوەتەوە سووریا .
ئەم چاوپێکەوتنانە لە حاڵێکدا ئەنجام دراوە کە نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یش لەم دواییانە لەگەل ڤلادیمری پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا کە لە پاڵپشتانی بەشار ئەسەد هەژمار دەکرێت تەلەفۆنی گفتووگۆی کردووە . لە هەمان حاڵدا هەڵوێستی ئێران و هێزەکانی سەر بە ئەوانی لە سووریا کراوەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ەوە .
هەروەها ئیسرائیل هۆشداری داوە کە ناهێڵێت ئێران لە سووریا و لە نزیک سنوورەکانی ئەو جێگیر بوونی سەربازی هەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە