پەیامی کورد ... بەتەمەنترین پیاوی جیهان کۆچی دوایی کرد
پیرترین و بەتەمەنترین پیاوی جیهان واتانابە چیتسێسوو لە ژاپۆن لە تەمەنی ١١٢ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی کیۆدۆ ، ئەم پیاوە دوو هەفتە دوای ئەوەی کە ناوی لە کتێبی ڕێکۆردی گینێس تۆمار کرا ، لە خانووی بەساڵاچووان لە ناوچەی نیگاتا لە ژاپۆن کۆچی کرد .
واتابانا لە ٥ی مارسی ١٩٠٧ لە بنەماڵەیەکی کەشاوەرز چاوی بە دونیا هەڵهێناوە و لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا کۆچی کردووە بۆ تایوان شوێنێک کە ١٨ ساڵ پێش گەڕانەوەی بۆ ژاپۆن لەوێ ژیاوە . پێطر لە ئەو ماسازۆ نووناکا لە هۆکایدۆ کە لە ٢٠ی جانیوەری ٢٠١٩ دا لە تەمەنی ١١٣ ساڵی کۆچی دوایی کرد ، پیرترین پیاوی جیهان هەژمار دەکرا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە