پەیامی کورد ... باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان : پاپ و ئایەتۆڵلا سیستانی ، سەنەدی برایانەی مرۆیی واژوو دەکەن .
باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان سەفەری پاپ ی بۆ عێراق وەکوو پەیامی ئاشتی بۆ جیهان ناو برد و ووتی ئەو لە دیدارەکەی لەگەڵ ئایەتۆڵلا سیستانی دا ، سەنەدی برایانەی مرۆیی واژوو دەکەن .
ڕەحمان العامری باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە سەفەری پاپ فڕانسیس ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان بۆ عێراق هاوشێوەی پەیامی ئاشتییە بۆ جیهان .
ئەو ئەگەری ئەوەی دا کە پاپ فڕانسیس و ئایەتۆڵلا سیستانی مەرجەعی دینی عێراق ، سەنەدی برایانەی مرۆیی لە نێوان یەکتردا واژوو بکەن .
العامری ووتی : پەیامێکی گەورە کە سەفەری پاپ فڕانسیس بۆ عێراق هەڵگریەتی پاڵپشتی لە ووتووێژی نێوان ئائینەکان ە ، لە بەر ئەوەی کە پاپ فڕانسیس ئارەزووی پەرەپیدانی ووتووێژ و پێکەوەژیانی نێوان هەموو سەرچاوە ئائینییەکانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە