پەیامی کورد... باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا: هیچ سزایەک بەسەر هیچ بانکێکی عێراقیدا نەسەپێندراوە
ئه‌لینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا به تویتێك بێده‌نگیی به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه شكاند كه عێراقی جێهێشتوه‌و سه‌باره‌ت به سزاكانی واشنتن له‌سه‌ر بانكه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی سزای هیچ بانكێكی نه‌داوه.
له تویتێكدا رۆمانۆسكی نوسیویه‌تی: بانكی ناوه‌ندیی عێراق رێوشوێنی خێرا و گونجاوی بۆ پرسی سپیكردنه‌وه‌ی پاره گرتوه‌ته‌به‌ر و ئه‌مریكا سزای هیچ بانكێك له بانكه‌كانی عێراقی نه‌داوه.
"كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ به‌ژماره‌یی كردنی ئابوریی عێراق له‌گه‌ڵ هابه‌شه‌كانمان له بانكیی ناوه‌ندی" باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا وای وتوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر وابڵاوكرایه‌وه كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر 14 بانكی عێراقدا داوه، ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی دۆلار و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئێران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە