باڵیۆزی سڕبستان لە ڕووسیا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا

باڵیۆزی سڕبستان لە ڕووسیا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا

پەیامی کورد     ...    باڵیۆزی سڕبستان لە ڕووسیا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا .

میرۆسلاڤ لازانسکی ، یەکیک لە کۆنەکارە سیاسەتمەدارەکانی سڕبستان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک باڵیۆزخانەی سڕبستان لە مۆسکۆ ڕایگەیاند : میرۆسلاڤ لازانسکی باڵیۆزی سڕبستان لە ڕووسیا لە حاڵێکدا کە لە کاتی پشووەکانی خۆی لە سڕبستان بووە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستداوە .

میرۆسلاڤ لازانسکی باڵیۆزی سڕبستان لە ڕووسیا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا . لە حاڵێکدا کە لە کاتی پشووەکانی خۆی لە سڕبستان بووە و بڕیار وابوو کە لە ٢٢ی ئۆگۆست دا بگەڕێتەوە مۆسکۆ تەمەنی میرۆسلاڤ ٧٠ ساڵ بووە 

میرۆسلاڤ لازانسکی پێشتر مەقالەنووس و ڕۆژنامەوانی شەڕی درێژخایەن ، شرۆڤەکار ی ڕۆژنامەی کاریگەری سڕبستان " پۆلێتیکا " بوو .

ئەو بە هۆی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ نوێنەرانی فەرماندەیی باڵای ناتۆ ، یەکیتی جەماهیری شەورەوی و فێدڕاسیۆنی ڕووسیا و سەرۆککۆماری سووریا بەشار ئەسەد و هەروەها ڕاپۆرت لە خاڵە هەستیارەکان دا بەناوبانگ بوو .

لە ئەیپریلی ٢٠١٦ میرۆسلاڤ لازانسکی وەکوو نوێنەری پەرلەمان لە حێزبی پێشکەوتووی سڕبستان ، سەرۆککۆمار ئەلێکساندەر ڤۆچیچ هەڵبژێردرا . ئەو لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە سەرۆکایەتی نوێنەرایەتی دیپلۆماتیکی سڕبستان ی لە مۆسکۆ لە سەر شان بوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە