پەیامی کورد ... باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاپۆرتێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە .
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا جه‌ختده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای هێزه‌كانی عیراق سنوورداره، بۆیه بۆشایه‌كی گه‌وره له سنووری عیراق له‌گه‌ڵ سووریا و ئێران بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر به باشی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمه‌وه پارێزراون.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا راپۆرتێكی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌منی عیراق بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌و هێرشانه كردووه، كه چه‌كدارانی داعش له ساڵی ٢٠١٩دا بۆسه‌ر ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان ئه‌نجامیانداوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، "هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق، وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش، كۆنترۆڵ بكه‌ن، چوونكه رێكخراوه‌كه وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ دووباره دامه‌زراندن و راگه‌یاندنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی، به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عیراق، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی كرده‌وەی تیرۆریستی بۆ به‌ئامانجكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان و كه‌سانی سیاسه‌تمه‌دار و له‌گه‌ڵ هێرشكردنه‌سه‌ر ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كانی حكوومه‌تی عیراق".
به‌پێی راپۆرته‌كه "رێكخراوی تیرۆریستی داعش، هه‌ر به ئامانجی دووباره دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵیداوه پاڵپشتی دانیشتوانی ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كانی سنووری پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار به تایبه‌تیش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، بۆ خۆی به‌ده‌ستبهێنێت، چوونكه به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ روون نییه".
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته روو كه ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی داعش له ٢٠١٩دا له عیراق به‌راورد به ساڵانی پێشتر، كه‌متر بوه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، هێرشی میلیشیا شیعه‌كان، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن بۆسه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی له عیراق هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش تیایاندا جێگیركراون له ٢٠١٩دا، زیادی كردووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكا و عیراق كوژراون.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا، كه به نزیك له ئێران داده‌ندرێت و له لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراوه‌ته ناو لیستی تیرۆره‌وه، بۆ چه‌ندینجار له چوارچێوه‌ی پاڵپشتیكردن له كاندیدكراوانی پارێزگاكان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌وڵیداوه بچێته ناو گۆڕه‌پانی سیاسییه‌وه له عیراق.
حكوومه‌تی عیراق فه‌رمانێكی بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره (٢٣٧) ده‌ركردووه كه تیایدا داوا ده‌كات سه‌رجه‌م هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به تایبه‌تیش ئه‌و هێزانه‌ی كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن وه‌ك به‌شێك له هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و ئه‌منییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق فه‌رمانی بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره (٢٣٧) ده‌ركردووه، به‌ڵام به‌شێك له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك به‌ره‌نگارییه‌ك بۆ فه‌رمانه‌كه‌ی حكوومه‌تی عیراق، چالاكییان بۆ تێكدانی سه‌قامگیری له عیراق و سووریا ئه‌نجامداوه له‌وانه ئه‌و هێرشانه‌ی به‌رانبه‌ر به خۆپیشانداران ئه‌نجامدراوه، جگه‌له‌وه‌ش چه‌كدارانی رێكخراوی "په‌كه‌كه" له‌ناو خاكی عیراقه‌وه هێرش دژبه توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، به هۆی ئه‌وه‌ی توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له پاراستنی ئاسایشی سنووری ووڵاته‌كه‌یان سنوورداره، بۆیه بۆشایه‌كی گه‌وره له سنووری عیراق له‌گه‌ڵ سووریا و ئێران بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌باشی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پارێزراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە