پەیامی کورد ... ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی ٤ی ٢٠١٩ ھەردوو لیژنەی وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە لە شاری ھەولێر دەربارەی كارى لیژنه فهرعییهكان بۆ ناوچە كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان كۆ بوونەوە .
جەمال ئیمنكی، سوپاسالاری وه‌زاره‌تى پێشمەرگە، له‌باره‌ى كۆبوونهوهكهوە بە ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕاگەیاند: "دواى ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان لیژنه‌ى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگری عێراق و لیژنه‌ى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رێوه چوو و تێیدا بڕیار درا لیژنە فهرعییەکان ڕووپێوى ناوچه‌كه بكه‌ن لە خانەقینەوە تا ڕۆژئاوای دیجلە، ئه‌وه بوو ئه‌و لیژنانه ده‌ستیان به كاره‌كانیان كرد و ڕووپێوى ناوچه‌كانیان كرد، پاش ته‌واوبوونى ڕووپێوییهكان له‌سه‌ر نه‌خشه هاته جێگیركردن، ئه‌مڕۆ وهفدێكى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق كه زیاتر له‌و كه‌سانه بوون كه به‌شدار بوون له ڕووپێوى و وێنه‌یه‌كیان له‌و نه‌خشه‌یه دا بە ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه دیار ده‌بێت خه‌تى پێشمه‌رگه و هێزى ئیتیحادى و له‌سه‌ر نه‌خشه هاتبووە جێگیركردن و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بوو ".
سوپاسالارى پێشمه‌رگه ڕایشیگەیاند: "كۆبوونهوهکانی نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگری عێراقى به‌رده‌وام ده‌بن ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە