کوژرانی دوو دادوەری ژن لە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان

کوژرانی دوو دادوەری ژن لە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان

پەیامی کورد ... کوژرانی دوو دادوەری ژن لە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان

 

دوو دادوەری ژن، کە لە دادگای باڵای کابۆل کاردەکەن، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن دوو چەکدارەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و کوژراون.

 

میدیاکانی ئەفغانستان دەڵێن، دوو چەکدار بە سواری ماتۆڕێکەوە لە ناوەڕاستی کابوولی پایتەخت گوللـەیان بەڕووی ژمارەیەک دادوەری ژندا تەقاندووە لەکاتێکدا لەڕێگا بوون بۆ ئەوەی بچنە سەر کارەکانیان، لەئەنجامدا دوو لە دادوەرەکان کوژراون و دووانی دیکەش بریندار بوون.

 

تەقەکردن لەو دادوەرانە لەکاتێکدایە شەپۆلێکی تیرۆرکردن لە کابوول دەستیپێکردووە و شارەکەی هەژاندووە.

 

جەمشید رەسوولی، گوتەبێژی داواکاری گشتیی کابوول دەڵێ "هەردوو دادوەر لە دادگای باڵا کاریان دەکرد".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە