هەواڵگری تورکیا بە پاڵپشتی هێزی ئۆپۆزسیۆن ١٣ هاوولاتی کورد لە عەفرین دەست بەسەر و چارەنووسیان نادیار دەکەن

هەواڵگری تورکیا بە پاڵپشتی هێزی ئۆپۆزسیۆن ١٣ هاوولاتی کورد لە عەفرین دەست بەسەر و چارەنووسیان نادیار دەکەن

پەیامی کورد    ...     هێزەکانی هەواڵگری تورکیا بە پاڵپشتی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە عەفرین ١٣ هاوڵاتی کوردییان دەستگیرکردوە، ئامانجیش لەو کارە فشارخستنە سەر هاووڵاتیانی کوردە بەمەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە. 

بە پێێ هەواڵی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ شەوی رابردوو لە ناوشاری عەفرین ٧ هاووڵاتی لەلایەن گرووپەکانی نزیک بە تورکیا دەستگیرکراون، لە دەوروبەری عەفرینیش ٦ هاووڵاتی دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە، ئەوەش لە چوار چێوەی "فشارخستنە سەر کوردە بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن شوێنەکانیان جێبهێڵن لە رێگەی هەڕەشەکردن و فشاری بەردەوام بەبێ بوونی دەسەڵاتێکی ئەوتۆ لە شارەکەدا کە لێپرسینەوە لە پێشێلکارییەکان". 

هەروەها ئاماژە کراوە سەرەتای ئەم مانگەش گرووپی سوڵتان موراد کە راستەوخۆ تورکیا پشتیوانیان دەکات لە رێگەی بنڵدگۆی مزگەوتەکانەوە هەڕەشەیان لە خەڵکی گوندی عەرەب ئۆشاغی لە دەورووبەری عەفرین کردوە، کە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن چوونکە ئەوان دەیکەن بە بارەگای هێزەکانیان.

هاوکات رۆژی یەکی ئەم مانگە هێزەکانی پۆلیسی سەربازی تورکیا لە عەفرین ژمارەیەک خەڵکیان لە گوندی شڕان لە عەفرین دەستگیرکردوە و تۆمەتی بەشداربونیان لە تەقینەوەکانی ماوەی رابردوی شارەکە داونەتە پاڵ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە