پەیامی کورد ... نەته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ هاریكاری عێراق ناسراو به "یۆنامی" پێشوازی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی دۆخی شەنگال ده‌كات.
جێنین هانس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه، "پێشوازی له رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شەنگال ده‌كه‌ین. ئه‌مه ده‌ستپێكی هه‌نگاوێكی گر‌ینگه به ئاراسته‌یه‌كی راست".
پلاسخارت له به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "هیوادارین ئه‌م رێككه‌وتنه رێگه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر خۆش بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "له ساڵی ٢٠١٤ داعش دڕندانه‌ترین تاوانی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامدا و شەنگال رووبه‌ڕووی مه‌ینه‌تییه‌كی گه‌وره بووه‌وه. دوای شكاندنی داعش‌یش به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی و نه‌بوونی ئیداره‌یه‌كی یه‌كگرتوو، قوربانیان و رزگاربووانی ده‌ستی داعش نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له تویتێكدا به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه، پلاسخارت، ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ هاوكاریكردنی هه‌ر هه‌نگاوێك له پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شەنگال و بونیادنانه‌وه و سه‌قامگیركردنی نیشاندا.
پێشتریش لەو بارەیەوە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەکەى له‌گه‌ڵ موسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی هەرێم و بەغدا، رێکەوتنێکی باش کراوە بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەمنی، سەربازی و ئیداری شەنگال.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا ئامانجمان ئەوەیە رەوشەکە ئاسایی بکرێتەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە