ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان: هەماهەنگی باڵای ئەمنیمان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان: هەماهەنگی باڵای ئەمنیمان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە

پەیامی کورد … ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان: هەماهەنگی باڵای ئەمنیمان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، هەماهەنگی باڵای ئەمنی لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش لە ناوچەكانی جێی بایەخی هاوبەشی ئەمنیی.

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاندووە، دروستكردنی ژوورە هاوبەشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان رۆڵی هەبووە لە بەجێگەیاندنی دەستكەوتێكی زۆر، لەنێویشیاندا دروستكردنی دوو لیوای هاوبەش لە ناوچەكانی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەكانی ناوەند و هەرێم كە چەكدارانی داعش جموجۆڵ و چالاكیان تیایدا هەبوو.

راشیگەیاندووە: "ژوورە هاوبەشەكان رێگەخۆشكەرن بوو بۆ دۆزینەوەی ئاڵوگۆڕی زانیارییەكان و پەیوەندی هاوبەش و هەمیشەیی بۆ پشتیوانیی كردنی هاریكارییەكان دژی داعش، هەروەها پاڵنەریش بوو بۆ هاریكاریی وهەماهەنگی لەبواری جموجۆڵی كەرتەكان بۆ رێگریی كردن لە دزەكردن ونەهێشتنی تیرۆریستان و راوەدوونانیان، ئەمەیش بووە هۆی دۆزینەوەی هۆكاری گرنگ بۆ پتەوكردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە".

پێشتر لیژنەی هەماهەنگی سەربازیی باڵای نێوان حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنە رێكەوتبوون لەسەر دروستكردنی شەش ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە