بزووتنەوەی گۆڕان تا سبەی ناوی کاندیدەکانی ڕادەستی مەسروور بارزانی دەکات

بزووتنەوەی گۆڕان تا سبەی ناوی کاندیدەکانی ڕادەستی مەسروور بارزانی دەکات

پەیامی کورد    ...   ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەینێت، هەموو هەوڵەكان چڕ بوونەتەوە بۆ ئەوەی پێش 30ی ئەم مانگە متمانە بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بدرێت.

ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: "هەموو هەوڵەكان چڕ بوونەتەوە بۆ ئەوەی پێش 30ی ئەم مانگە متمانە بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بدرێت و چیتر پێكهێنانی حكوومەت دوانەكەوێت".

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیدەگەینێت: "گۆڕان هاوكار دەبێت و تا 27ی ئەم مانگە ناوی پاڵێوراوەكانمان بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكان ڕادەستی مەسروور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەكەین".

دەشڵێ: "یەك ڕۆژیش دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت زۆرە، بۆیە گۆران لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا دەكات و كاری جددیش دەكەین بۆ ئەوەی پێش 30ی ئەم مانگە متمانە بە حكوومەت بدرێت".

لە بارەی ناوی كاندیدەكانیانەوە بۆ پۆستە وەزارییەكان ڕایگەیاند: "ناوەكان لای جڤاتی نیشتیمانین و ئەوان ڕادەستی دەكەن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە