ئێران بە هۆشدارییەوە داواکارییەکەی ترامپ ی ڕەت کردەوە

ئێران بە هۆشدارییەوە داواکارییەکەی ترامپ ی ڕەت کردەوە

پەیامی کورد    ...  ئێران بە هۆشدارییەوە داواکارییەکەی ترامپ ڕەت دەکاتەوە .

دۆنالد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، لە رێگەی عومانەوە نامەیەكی ئاراستەی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كردو تیایدا ڕایگەیاند كە ئەمریكا خواستی ئەنجامدانی شەڕی نیە و بەڵكوو دەیەوێت لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بكات، بۆ ئەو مەبەستەش داوایكردبوو كە تاران لەماوەیەكی كورتدا ووڵامی داواکارییەكەی بدەنەوە.

بەپێی زانیاری لە سەرچاوەکانی هەواڵ، دوای گەیشتنی نامەكە بە عەلی خامنەیی رابەری ئێران و حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران، بەرپرسانی ئەو ووڵاتە دەست بەجێ وڵامی نامەكەیان داوەتەوە و ڕەتیانكردووەتەوە گفتوگۆ لەگەڵ واشینتۆن ئەنجامبدەن.

سەرچاوە هەواڵیەكان باسیان لەوەشكردوە كە ئێران هەڵوێستی پێشوی خامنەیی دوپاتكردوەتەوە كە رەتكردنەوەی دانوستان بوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا و لەو روەشەوە هۆشداریان داوەتە ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی هەر هێرشێكی سەربازی لە ناوچەكەدا.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی سویسرای لە ووڵاتەكەی راسپاردوە بە گەیاندنی پەیامی تاران بەوەی كە ئێران نایەوێت جەنگ لەگەڵ ئەمریكا ئەنجامبدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رووونكردنەوەی داوەتە باڵیۆزی سویسرا لەبارەی تێكشكانی فرۆكەكەی ئەمریكا و پێشی راگەیاندوە كە ئەمریكا بەرپرسە لە هەر جۆرە پەرچەكردارێكی ئێران لە هەر حاڵەتێكی جەنگدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە