پەیامی کورد .. ئێف بی ئای کەسێکی میسڕی بە تۆمەتی سیخوڕی کردن لە دژی دژبەرانی سیسی دەست بەسەر کرد
العربی الجدید نووسی : کەسێکی پلە باڵای بەرپرس لە وەزراتەی کاروباری دەرەوەی میسڕ لە ووتارێکدا دەربارەی بەیاننامەی وەزارەتی دادی ئەمریکا سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی کەسێکی بە ڕەگەز میسڕی - ئەمریکی بە تاوانی کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی دژبەرانی ڕژیمی عەبدۆلفەتاح سیسی لە نیۆیۆرک خۆی بە دوور گرت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بەرپرسە لە ووتووێژێکدا لەگەڵ العربی الجدید بە ئاماژەدان بەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی میسڕ خەریکی ئامادەکاری ووڵامێک بۆ قسەکانی دادوەری گشتی ئەمریکایە و ووتی : پەیوەندییەکانی میسڕ و ئەمریکا پتەوە و لە ژێر کاریگەری ئەم جۆرە بابەتانە دا نابێت .
ئەمە لە حاڵیکدایە کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فێدڕاڵ لە ئیالەتی نیۆیۆرک ی ئەمریکا دوێنێ پینجشەممە هەواڵی لە دەستبەسەر کردنی کەسێکی بە ڕەگەز میسڕی بە ناسنامەی هاووڵاتی بوونی ئەمریکی یەوە بە ناوی : پییەر جەرجس " ی بە تاوانی سیخوڕی کردن لە دژی دژبەرانی میسڕ لە ئەمریکا بڵاو کردبووەوە .
ئەم نووسینگەیە هەروەها ڕایگەیاند کە کەسی ئاماژە پێکراو لە جیاتی ڕژیمی میسڕ لە ئەمریکا چالاکیگەلێکی سیخوڕی ئەنجام داوە و بڕیار وایە بەم زووانە بدرێتە دادگا .
دادوەری ئەمریکا ڕایگەیاندووە : کە حکمی کەسێکی لەم شێوەیە لە ئەگەری سەلماندنی تاوانەکەی ، لە ٥ تاکوو ١٠ ساڵی بەند کردن و زیندانییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە