پەیامی کورد … " ڤاكسینی فایزەر لەسەدا ٧٠ كاریگەرە بۆ جۆری دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا"
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له ئیسرائیل ئه‌نجام دراوه، ڤاكسینی فایزه‌ر/بایۆنتێك به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ كاریگه‌ره بۆ جۆری ده‌لتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
لەمبارەیەوە دامه‌زراوه‌ی په‌خشی گشتیی ئیسرائیل "KAN" ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی عیبرانی له‌باره‌ی كاریگه‌ری ڤاكسینی فایزه‌ر/بایۆنتێك له‌سه‌ر جۆری ده‌لتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بڵاوكرده‌وه، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ڤاكسینه‌ی به هاوبه‌شی له‌نێوان فایزه‌ر/بایۆنتێك پێش خراوه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر‌جۆری ده‌لتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
ئەوەش خراوەتەروو كە ده‌ركه‌وتووه، كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه بۆ به‌رگرتن له ده‌ركه‌وتنی نیشانه جددییه‌كانی جۆری ده‌لتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی دیكه‌ی كۆرۆنا كه‌متره.
له‌و توێژینه‌وانه‌ی پێشتر له ئیسرائیل كرابوون ده‌ركه‌وت كه ڤاكسینی فایزه‌ر/بایۆنتێك به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٩٥ كاریگه‌رن بۆ جۆره‌كانی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە