پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە ١١ی ٥ی ٢٠١٩ جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا هەیە، هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆزیادکردنی باج لەسەر شتومەکی چینی بازاڕی نەوتی تاڕادەیەک گەرمکردوە بەوپێیەی نادڵنیایی کەرتی بازرگانی زیاتردەکات، بەوەش چین کە هێزێکی گەورەی ئابوری هەیە و یاریزانی سەرەکی بازاڕی نەوتە دەکەوێتە ژێر کاریگەری هەڵوێستەکانی ئەمریکاوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، دوێنێ هەینی بەهۆی ناجێگیری هەڵوێستی ئەمریکا و چین لەململانێیە بازرگانییەکاندا نرخی نەوتی خاو کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەڵام رێژەی گشتی نرخ لەهەفتەکەدا رێژەیەکی زۆر کەم دابەزیوە.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 23 سەنت بەرزبووەوە، کە ڕێژەی لەسەدا 0.4% ی نرخەکەی پێشویەتی و بەوەش لە 70.62 دۆلاردا جێگیربوو.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری نەوت، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی ئەمریکا لەبازاڕەکانی جیهاندا 4 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمیکردووە، ئەوەش کاریگەری لەسەر هەڵکشانی نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا هەبووە.
بەڵام، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکی 4 سەنت کەمبونەوەی بەخۆوەبینی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە 61.66 دۆلاردا جێگیربوو، رێژەی گشتی نرخەکەشی لەهەفتەکەدا لەسەدا 0.5 کەمبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە