پەیامی کورد … ژماره‌ی گیانله‌ده‌سه‌تدان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی هایتی گەیشتە ١٣٠٠ کەس
به پێی دوایین ئامار، به‌هۆی بومەلەرزەکەی ھایتی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بۆ نزیكه‌ی 1300 كه‌س بەرز بۆته‌وه‌و، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن: تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە ژێر دار و بەردی بینا روخاوەکاندا ماون.
لە ئەنجامی ئەو بومەلەرزەیەی رۆژی شەممەی رابردوو له وڵاتی ھایتی روویدا، به پێی دوایین ئامار، تا ئێستا ھەزار و ٢٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوەو، زیاتر لە ٥ ھەزار و ٧٠٠ کەسیش برینداربوون.
به‌رپرسانی ئەم وڵاتەش رایانگه‌یاندووه، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە ژێر دار و بەردی بینا روخاوەکاندا ماون و، به ده‌رهێنانی ئه‌وانه‌ش ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌رزترده‌بێته‌وه
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە