پەیامی کورد... توێکاری بۆ جەستەی لیای ١٠ ساڵان تەواو بوو
توێکاری بۆ لاشەی لیای ١٠ ساڵان لە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی تەواو بووە و پشکنییەکانی ڕەوانەی دادگا دەکرێن.
بەرزان محەممەد بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی ڕاگەیاند، توێکاری کراوە بۆ لاشەی لیا عەلی ئەو منداڵەی کە بەهۆی پەلاماردانی چەند سەگێکەوە گیانی لەدەستدا.
باسی لەوەشکرد، پشکنییەکانی تەرمی لیا عەلی ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت. ڕۆژی هەینی بەهۆی گومان لە ڕووداوەکە، بە بڕیاری دادوەر لاشەی لیا دوای ناشتنی لە گۆڕەکەی دەرهێنرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە