نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد … نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی کانونی دوەمی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەجێگیری مایەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە 90.03 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەرزترین بەهای نەوتە لە 7 ساڵی رابردودا.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا بۆ نیگەرانییەکان دەگەڕێتەوە سەبارەت بە توندبوونەوەی کێشەی نێوان روسیا و وڵاتانی ئەوروپا کە مەترسی لەسەر رێڕەوی وزەی جیهانی دروستدەکات.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەروەها وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک پڵەس نەیانتوانی بەگوێرەی ئەو پلانەی دایاننابوو هەناردەی نەوت زیاد بکەن، ئەو دوو هۆکارەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست کە لەساڵی 2014ەوە نەگەیشتوەتە ئەو ئاستە.

بەهای نەوت  لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دوشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 90 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش گه‌یشته‌ 86.82 دۆلار.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە