پەیامی کورد ... کرێملین : لەگەڵ ئێران و ئیسرائیل لە پەیوەندی داین
ووتەبێژی کرێملین ڕایدەگەێنێت، ڕووسیا هیچ هەوڵێک ناپارێزێت بۆ ئاسانکاری هەوڵەکان بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کۆشکی کرێملین لە کاردانەوە بە دەرئەنجامەکانی دەستدرێژی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وتی: ڕووسیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە هاندان لایەنەکان بۆ ئەوەی خۆیان بگرن.
پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند : ڕووسیا پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی بەشدار لەم شەڕەدا دەپارێزێت. ئێمە لەگەڵ تاران و هەروەها ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان لە پەیوەندی داین.
ئاماژەی بەوەش کرد : ڕووسیا هەمیشە هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو هاندانی لایەنەکان بۆ خۆگرتن و هەروەها ئاسانکاری بۆ هەر هەوڵێک بەرەو کەم کردنەوەی پەرەسەندن. دۆخی هەرێم هێشتا لەڕادەبەدەر گرژی و ئاشکرایە کە لە ئێستادا هاندانی خۆگرتن زۆر گرینگە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە