پەیامی کورد... به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له حه‌سه‌كه هێرشكرایه سه‌ر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا
له باشووری شاری حه‌سه‌كه، بنكه‌ی سه‌ربازی شه‌دادی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه ئامانج، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئێواره‌ی دوێنێ بنكه‌ی ته‌نه‌ف له سوریا كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تیادایه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بنكه‌ی شه‌دادی سه‌ربازی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی تیادایه و ده‌كه‌وێته باشوری شاری حه‌سه‌كه‌وه كرایه ئامانج، به‌ڵام هێشتا زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌زانراوه.
ئاشكراش كراوه له ناو خاكی عێراقه‌وه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
ماوه‌یه‌كه له عێراق و سوریا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرێنه ئامانج، ئێواره‌ی دوێنی بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف له سوریا كرایه ئامانج و دوای هێرشه‌كه، گرووپی به‌ناو چه‌كداریی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە