به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی کارگەیەکی دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان لە تایلاند 18 کەس گیانیان لەدەستدا

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی کارگەیەکی دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان لە تایلاند 18 کەس گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی کارگەیەکی دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان لە تایلاند 18 کەس گیانیان لەدەستدا

لە نزیک بانکۆکی پایتەختی تایلاند تەقینەوەیەک لەناو کارگەیەکی دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان روویدا و بەهۆیەوە لایەنی کەم 18 کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی تایلاند بڵاویانكرده‌وه‌، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە دووری 120 کیلۆمەتر لە باکووری بانکۆکی پایتەخت روویداوە، بەهۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەندێک سەرچاوەش باس لەوەدەکەن ژمارەی قوربانییەکان زیاترن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، دووکەڵێکی زۆر ئاسمانی ناوچەکەی گرتووەتەوە، تا ئێستا نەتوانراوە هیچ کەسێکیش بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی کارگەکەدا رزگاربکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە