بریندار بوونی ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

بریندار بوونی ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد … بریندار بوونی ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و سێ کۆڵبەریش بە هۆی هەڵدێران لە شاخەوە بریندار بوون.

 

بە گوێرەیڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١٥ی فێبریوێری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی "یۆسف ماڵیان" لە کاتی کۆڵبەری لە چیاکانی سنووری سەوڵاوا، بە هۆی هەڵدێران لە شاخەوە بە سەختی بریندار بوو.

 

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم کۆڵبەرە قاچی بە سەختی شکاوە و  بۆ چارەسەری پزیشکی، گوازراوەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی مەریوان.

 

لە لایەکی دیکەوە سەرلەئێوارەی یەکشەممە، کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە سەیوان شێرمحەمەدی ڕاگەیەندراوە کە خەڵکی بەخشی شاهۆی ڕوانسەر بووە.

 

هەروەها ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕێبەندان (٥ی فێبریوێری) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "مەولوود عەبدوڵڵاهی" خەڵکی مەهاباد و "جەبار ئەحمەدی" خەڵکی بانە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە چیاکانی "بەرویشکانی" سەر بە شاری بانە، بە هۆی هەڵدێران لە بەرزایییەوە بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە