پەیامی کورد ... درووست کردنی شەمەندەفەرێکی لە ڕادەبەدەر خێرا بە خێراییەکی زیاتر لە فڕۆکەیەکی جێت لە کەنەدا
شەمەندەفەری لەڕادەبەدەر خێرای نوێی بەناوبانگ بە "TransPod FluxJet " لە کەنەدا ناسێندراوە کە بە خێراییەکی زیاتر لە فڕۆکەیەکی جێت ، لە کەشی ئازاد دا دەتوانێ جێبەجی کارییەکی لەڕدەبەدەر بۆ هاوولاتیانی کەنەدی دەستەبەر بکات .
ئەم شەمەندەفەرە کە بە نیوە نرخ و خێراتر لە فڕۆکەیەکی جێت جووڵە دەکات ، سیستەمێکی ڕەیڵی کە لە بۆڕییەکی ئازاد بە شێوەی " هایپەر لووپ " دیزاین کراوە ، لە تۆرێنتۆی کەنەدا ناسێندراوە .
کۆمپانیای " ترەنس پاس " "TransPod FluxJet " کە پەرەپێدەری ئەم پڕۆژەیە دەڵێ بە دەستەبەر کردنی زیاتر لە ٥٠٠ میلیۆن دۆلار تاکوو ئێستا ، ساخت و سازی سەرەتایی بۆڕی دەست پێکردووە تاکوو هاووڵاتیان لە ماوەی ٤٥ خولەک لە مەودای ٣٠٠ کیلۆمەتری نێوان شارەکانی کالگاری و ئێدمینتۆن جێبەجێ بکات و بگوازێتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە