پەیامی کورد ... ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كۆنگرێسی ته‌ندرووستی و پێشانگای پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دۆخی سه‌ختی رابردوو كه له ساڵی 2014 وه ده‌ستیپێكرد، له هاتنی ئاواره و شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو كه‌رته‌كان هه‌بوو، به ته‌ندرووستیشه‌وه. هیوادارام ئه‌م كۆنگرێس و پێشانگایه بكرێته دیدارێكی ساڵانه بۆ سوودگه‌یاندن به كه‌رتی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه".
دووپاتیشی كرده‌وه، دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی باشی ته‌ندرووستی، ستراتیژی حكوومه‌ت بووه، ئه‌و كارانه‌ی پێشتر له‌م بواره‌دا له هه‌موو عێراق كراوه، روون نه‌بووه به چ شێوه‌یه‌ك بووه، بۆیه ئاسان نییه ئه‌و شتانه بگۆڕدرێت، به‌ڵكو ته‌حه‌دییه‌كی گه‌وره‌یه و توانای زۆری ده‌وێ.
روونیشی كرده‌وه، حكوومه‌ت به‌رده‌وام بووه له پێشخستنی كه‌رته‌كه، له‌گه‌ڵ ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندرووستی به‌خۆڕای بۆ هه‌مووان وه‌كو یه‌كه، بۆ نموونه كوتانی منداڵان به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك به‌ڕێوه‌چووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كان بێت، له بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی، به‌رده‌وامی هه‌بووه چ له كه‌رتی گشتی یان حكوومه‌ت و له‌و باره‌یه‌وه ئامارێكی خسته‌ڕوو، كه ژماره‌ی نه‌خۆشخانه، هۆڵه‌كانی نه‌شته‌گه‌ری، ده‌رمانخانه‌كان به‌رزبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، نه‌خۆشخانه‌ی له 26 نه‌خۆشخانه‌وه حكوومه‌ت بووه‌ته 76 نه‌خۆشخانه، هۆڵه‌كانی 45 بۆ 345 زیادیكردووه، ژماره‌ی پزیشكان 826 وه بۆ 6814، ده‌رمانخانه له 48 وه بۆ 1246 ده‌رمانخانه زیادیكردووه، له ساڵی رابردووش، 1760 نه‌شته‌گه‌ریی دڵ كراوه له هه‌رێمی كوردستان.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، چاویان له ئاستێكی به‌رزتر و كه‌رتێكی پێشكه‌وتووتره، بۆیه حكوومه‌ت پلانێكی تۆكمه‌تر و درێژخایه‌نتری هه‌یه، سیسته‌مه‌كه پێویستی به پێشخستنی زیاتر هه‌یه به شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ، كه ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر هه‌یه بۆ هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ها گووتی: "به‌رده‌وام ئامانجی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامانجی بونیادنانی سیستمێكی ته‌ندرووستی مۆدێرن و كاریگه‌ر و خزمه‌تگوزار بووه، به‌ڵام بڕینی بوودجه له ساڵی 2014 و شه‌ڕی داعش و هه‌لومه‌رجی خراپی ئابووری كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و كهرتهش هه‌بوو".
هه‌روه‌ها دووپاتی له پێشكه‌شكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان كرده‌وه، بۆ هه‌موو هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌رتی ته‌ندرووستی پێویستی به بودجه‌یه‌كی زیاتر هه‌یه، ته‌ندرووستی ئێستا چاره‌سه‌رییه به‌ڵام ده‌بێت سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر خۆپاراستن بێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته هه‌موو نه‌خۆشێك دۆسیه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بۆ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته كوالیتی و ته‌ندرووستی خۆراك رێكبخرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به خزمه‌تگوزاریی به هاناوه‌چوونی فریاگوزاری خێرا كرد، كه پێویسته پێشبخرێت و خێراتر بكرێت.
هه‌روه‌ها گووتی: "هۆشیاری ته‌ندرووستیش ده‌بێت به‌شێكی سه‌ره‌كی بێت له كولتوور و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه و راگه‌یاندنه‌كان ده‌بێت رۆڵێكی باشتر و كاراتر له به‌رزكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و هۆشییاری ته‌ندرووستی هه‌بێت و پێویسته له قۆناغی باخچه‌ی ساوایان، ره‌گی ئه‌و هۆشیارییه له هزری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بچێنرێت و قۆناغی له دوای قۆناغ په‌روه‌رده‌ی باشتر بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گرنگی به وه‌رزش بدرێت و راهێنانه‌كان ببنه رۆتینی رۆژانه‌ی تاكه‌كان.
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت رۆڵێكی باش بگێڕێت له‌و بواره، ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی وڵاتان به‌ڵگه و ئه‌زموونی روونن بۆ ئه‌وه، ده‌بێت په‌ره‌ی زیاتر به تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بدرێت و ئه‌زموون له وڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌ربگیرێت. به‌شداریكردن له كۆنگره و كۆنفرانسه ته‌ندرووستییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی ته‌ندرووستی وڵاتان بۆ ئێره.
هه‌روه‌ها سوپاسی كارمه‌ندان و پزیشكانیشی كرد كه له رۆژانی قه‌یران نه‌یانهێشت نه‌خۆشه‌كان و برینداران بێ خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی بمێننه‌وه، به‌رگه‌یان گرت و ده‌رگای نهخۆشخانهكانییان دانه‌خست و به‌رده‌وام بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە