حكومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

حكومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

پەیامی کورد … حكومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

لە یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا "درودی خوای لەسەر بێت" حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان بپارێزن، چونكە قوربانیانی كۆرۆنا لە زیادبووندان.

حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد "درودی خوای لەسەر بێت"، پیرۆزباییەكی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی بەهێزتر بوونی بنەماكانی گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و یەكتر قبووڵ كردن لە هەرێمی كوردستان.

ئەوەش هاتووە، لەم یادە مەزنەدا داوا لە تەواوی هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەكەین، زیاتر پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا بن و ئەو كەسانەیش كە تاوەكو ئێستا ڤاكسینیان وەرنەگرتووە بچن بۆ بنكەكانی تەندروستی و ڤاكسین وەربگرن.

جەخت لەوەش كراوەتەوە، ئەوەش بۆ ئەوەیە خۆمان و ئازیزانمان بە دوور بگرین لەو پەتایە، چونكە تاوەكو ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی هاونیشتمانیان و رۆژ بە رۆژیش ژمارەی توشبووانی و قوربانیانی زیاد دەكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە