شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

پەیامی کورد... شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە، دەشڵێت، "ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا خۆڵبارینەکە بگاتە هەرێمی کوردستانیش".

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢، دەستەی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ یەکشەممە لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری عێراق، خۆڵبارین دەست پێ دەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە و ڕەنگە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

ئەمساڵ چەندین شەپۆلی خۆڵبارینی چڕ هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و بە هۆییەوە چەندین کەس بارودۆخی تەندروستییان تێکچوو ڕەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە