پەیامی کورد... ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند دوای مانگێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند دوای 28 رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران گیانی له ده‌ستدا، ئاژانسه جیهانییه‌كانیش هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند دوای 28 رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران گیانی له ده‌ستدا، كه پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسی تارانه‌وه لێیدرابوو، كه‌وتبووه كۆماوه.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی فرانس پرێس هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند گیانی له‌ده‌ست دا.
هاوكات ماڵپه‌ڕی ئیرنا-ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند كه له كاتی سواربونی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له وێستگه‌یه‌كی میترۆ له تاران له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووبووه‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "كاریگه‌ریی ئه‌و لێدانه‌ی به‌ر ئامیتا كه‌وت هێنده سه‌خت بو بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك دڵی وه‌ستا و دوای هه‌وڵی ڕزگاركردنی چه‌ند هاوڵاتی و كارمه‌ندی میترۆ و كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن، ڕه‌وانه‌ی نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تمه‌ند كرا بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر مێشكی كه‌وتوه وایكردوه ماوه‌یه‌ك له كۆمادا بمێنێته‌وه و به‌یانی ئه‌مڕۆش گیانی له‌ده‌ستداوه".
23ی ئه‌م مانگه، به‌همه‌ن گه‌ڕاوه‌ند، باوكی ئارمیتا رایگه‌یاندبو، "پزیشكه‌كانی ئارمیتا پێمانیان راگه‌یاندین كه مێشكی راوستاوه و ئێمه‌ش هیچ شتێكمان له‌ده‌ست نایه‌ت بۆی بكه‌ین و هیچ هیوایه‌كی دڵخۆشكه‌ر بۆ مانه‌وه‌ی ئارمیتا له ژیان له ئارادا نییه".
باوكی ئارمیتا راسته‌وخۆ ده‌سته‌واژه‌ی "مردنی مێشكی"ی به‌كار نه‌هێنابو، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و وتویه‌تی، "له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌وه باری ته‌ندروستیی ئارمیتا چۆن بوه، هه‌نوكه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه و نه‌گۆڕاوه، پزیشك و دوكتۆره‌كانیش بێهیواییی خۆیان له چاكبونه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە