پەیامی کورد... رووسیا مووشه‌كێكی كیشوه‌ر بڕ دەخاتە روو
سه‌رۆكی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی رووسی "روسكوزمۆس" رای گه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی مووشه‌كێكی بالیستیی زۆر پێشكه‌وتووی خستە روو كه كیشوه‌بڕه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2_ی ئه‌یلول_ی 2023 پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، یۆری بۆریسۆڤ سه‌رۆكی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی رووسیا رای گه‌یاندووه، ئه‌و مووشه‌كه كیشوه‌ربڕه‌ی رووسیا خستوویەتە رووه، ناوی "سارمات"ـه و ئێسته كه‌وتووه‌ته خزمه‌تی سوپاوه. به‌ڵام بۆریسۆڤ ورده‌كاریی له‌باره‌ی مووشه‌كه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
سارمات به مووشه‌كێكی بالیستیی زۆر پێشكه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كرێ كه ڤلادیمێر پوتین له ساڵی 2018دا، دروستكردنی راگه‌یاند. مووشه‌كه‌كه هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییه و به كیشوه‌ربڕی "ئار- 36" ناو ده‌برێت كه ناتۆ ناوی "شه‌یتان"ی لێ ناوه.
له ساڵی 2022 دوای دوو مانگ له ناردنی هێزی رووسیا بۆ ئۆكراینا ئه‌وكات پوتین له‌باره‌ی ئه‌و مووشه‌كه‌وه گوتبووی، ئه‌و چه‌كه ده‌توانێ ئاسایشی رووسیا بپارێزێت و له هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنان دووری بخاته‌وه، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ هه‌ڕه‌شه له وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن، ده‌بێ دووجار بیر بكه‌نه‌وه.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە