پەیامی نوێی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ئێران

پەیامی نوێی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ئێران

PeyamaKurd - پەیامی نوێی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ئێران

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێ دا ڕایگەیاند ئەگەر ئێران ڕازی بێت بەو مەرجانەی کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتوون ئەوە ئۆپراسیۆنی سەربازی ناسراو بە " تووڕەیی داستان " کۆتایی دێت و گەمارۆوە کاریگەرەکانی سەر گەرووی هورمز لادەبرێن و ڕێڕەوەکە بە ڕووی هەمووان و تەنانەت ئێران یش دا دەکرێتەوە.

 بەڵام هۆشدارییەکی زۆر تووندیشی دا و ووتی ئەگەر تاران مەرجەکان قبووڵ نەکات پڕۆسەی بۆردوومان کردن بە ئاست و چڕییەکی زۆر زیاتر و تووندتر لەوەی پێشتر دەست پێ دەکاتەوە و جەختی کردەوە کە ئەمە مووڵەتێکی کۆتایی یە بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆخەکە.