سعوودیە ١١هەمین فڕۆکەی هاوکاری مرۆیی بۆ تورکیا رەوانە دەكات

سعوودیە ١١هەمین فڕۆکەی هاوکاری مرۆیی بۆ تورکیا رەوانە دەكات

پەیامی کورد... سعوودیە ١١هەمین فڕۆکەی هاوکاری مرۆیی بۆ تورکیا رەوانە دەكات

سعوودیە بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەستداوە، ١١ەمین فڕۆکەی هاوکاری مرۆیی بۆ تورکیا رەوانە کرد.

لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاویکردەوە: فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لە ریازەوە بەرەو غازی عەنتاب بەڕێ کەوتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە فڕۆکەکە ٨٨ تۆن پێداویستییەکانی وەک پێداویستی پزیشکی، بەتانی، خیوەت و ماددەی خۆراکی لەخۆ گرتووە.

سەرۆکی ناوەندی کاری مرۆیی و هاریکاری سەربە شا سەلمان، عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز پێشتر بە تەلەڤیزیۆنی ئەل-ئیخبارییە'ی راگەیاندبوو کە سێ هەزار خانووی کابینە لە ناوچە کارەساتبارەکانی تورکیا و سووریا دروست دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە