پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی زایینی له مه‌سیحییه‌كان ده‌كات، دووپاتیشده‌كاته‌وه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ده‌مێنێته‌وه.
به بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (د.خ)، مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان كردوه و هیواداره له كه‌شێكی ئارام و ئاسوده‌دا جه‌ژن به‌سه‌ربه‌رن.
ده‌شڵێت "هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ده‌مێنێته‌وه، شانازیش ده‌كه‌ین، كه په‌ناگه‌یه‌ك بووه بۆ میوانداریكردنی سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر، له‌ناویشیاندا مه‌سیحییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش درێغی نه‌كردوه و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دابینكردنی ئارامی و دڵنیایی و یارمه‌تیدانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر سته‌م و زۆرداری په‌نا بۆ هه‌رێم ده‌هێنن".
له‌كۆتاییدا مه‌سرور بارزانی هیواخوازه شه‌ڕ و نه‌هامه‌تیی له‌ناوچه‌كه و جیهان به گشتی كۆتایی پێ بێت و ئاشتی و ئارامی و ئاوه‌دانی سه‌قامگیر بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە