پەیامی کورد ... ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی ئه‌تۆمی جه‌نگی ڕه‌وانه‌ی ژاپۆن ده‌كات
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی ئه‌تۆمی جه‌نگی ڕه‌وانه‌ی ژاپۆن ده‌كات و ئاژانسێكی كۆریاش بڵاویکردەوە، ناردنی فڕۆكه‌كان به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی كۆریای باكووره.
فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌تۆمی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی ئوفۆتی ویلایه‌تی نبراسكا به‌ره‌و جه‌زیره‌ی ئوكیناوای ژاپۆن رەوانەکراوە.ئاژانسی یوونهاب-ی كۆری بڵاویکردوەتەوە، ناردنی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییەی ئه‌مریكا بۆ ژاپۆن وه‌ك به‌دیلێك و گرنگیپێدانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان بۆ زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكوور دێت، ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌وه چاودێری ووردی بكات.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی نێردراوه بۆ جه‌زیره‌ی ئوكیناوا له‌جۆری WC-135 و توانای ئاشكراكردنی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی هه‌یه.
فڕۆكه‌ی جۆری WC-135 ناسراوه به مفینیكس" ده‌توانێت چاودێری هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بكات، كه له‌رێگه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه ئه‌نجام بدرێت، پێشتریش له‌هیندستان و كۆریای باشوور و پاكستان به‌كارهێندراوه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا دوای بۆردومانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له عێراق به‌كارهێندراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە