کابول، بەهۆی تەقینەوەیەک زیاتر لە 85 کەس بوونە قوربانی

کابول، بەهۆی تەقینەوەیەک زیاتر لە 85 کەس بوونە قوربانی

لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕوویدا و لانی کەم 31 کەس کوژران و 54ی دیکەش برینداربوون. دوای تەقینەوەکە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە ڕاگەیاند.

 

لە شاری کابول لەبەردەم بنکەیەکی دەنگداندا کە هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان سەردانی ئەو بنکەیەیان دەکرد، تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕوویدا.

نەجیب دانیش وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان دەربارەی تەقینەوەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند خۆکوژەکە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی لە خۆی بەستبوو، وە لە ناوچەی شییلەر کە ناوچەیەکی قەرەباڵخە خۆی تەقاندەوە و کۆمەڵێکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی بوونە قوربانی.

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕێگای ماڵپەری فەرمی خۆیەوە هەواڵی تەقینەوەکەی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە ڕاگەیاند. بەڵام هیچ زانیارییەکی تری لەسەر تەقینەوەکە بڵاونەکردۆتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە