پەیامی کورد … بومەلەرزەیەكی بەهێز پاكستانی هەژاند و ٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا
بومەلەرزەیەكی بەهێز پاكستانی هەژاند و بەهۆیەوە و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان 20 كەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەكانی پاكستان، درەنگانی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 باشووری وڵاتی هەژاندووە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش 20 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، بومەلەرزەكە زیانێكی زۆری هەبووە و لەقوڵایی 10 كیلۆمەتر شوێنی ڕوودانەكەی بووە و لە 16 كیلۆمەتر دووری لە پارێزگای هارنای ناوەندی ڕوودانەكەی بووە.
هاوكات حكومەتی ئەو وڵاتەش زانیاریی فەرمی لەبارەی زیانەكانی بومەلەرزەكە ڕانەگەیاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە