بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.1 پلە ئیندۆنیزیای هەژاند

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.1 پلە ئیندۆنیزیای هەژاند

پەیامی کورد... بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.1 پلە ئیندۆنیزیای هەژاند

ئاژانسی جیۆلۆجیی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت بومەلەرزەیەكی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند و هۆشداریشیدا لە روودانی تسۆنامی و دانیشتووانی ناوچەی بومەلەرزەكەش هەڵدێن.

ئاژانسی جیۆلۆجیی ئەمریكی ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە گوڕی 7.1 پلە بە پێوەری رێختەر، بومەلەرزەیەك لە ناوچەكانی بەرامبەر كەناراوی سۆمەتڕە لە ئیندۆنیزیا روویدا، بەڵام سەرباری بەهێزییەكەی، زیانی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە.

لەم بارەیەوە ئاژانسی جیۆفیزیای ئیندۆنیزیا هۆشداری دا لە ئەگەری سەرهەڵدانی تسۆنامی بەهۆی روودانی بومەلەرزەكەوە و لە ترسی ئەو پێشهاتە چاوەڕوانكراوەشدا، دانیشتووانی ناوچەكە ماڵەكانیان بەجێهێشتووە و روویان لە ناوچە بەرزەكان كردووە.

شایەنی باسە ئیندۆنیزیا ناوچەیەكی چالاكی بومەلەرزە و گڕكانە و بەهۆی جووڵانی پلێتەكانی زەوی لەو ناوچەیەدا بومەلەرزەی زۆر روودەدەن، بەهێزترینیان بومەلەرزەكەی ساڵی 2004 بوو كە بە گوڕی 9.1 پلەی پێوەری رێختەر روویدا و بووەهۆی روودانی تسۆنامی و سنووری وڵاتانی سریلانكا، هندستان و تایلەند و 230 هەزار قوربانیی تێپەڕاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە