بومەلەرزەكەی مانگی شوبات زیانی لە 5600 دامەزراوەی پیشەسازی لە توركیا داوە

بومەلەرزەكەی مانگی شوبات زیانی لە 5600 دامەزراوەی پیشەسازی لە توركیا داوە

پەیامی کورد... بومەلەرزەكەی مانگی شوبات زیانی لە 5600 دامەزراوەی پیشەسازی لە توركیا داوە

مستەفا فارانك وەزیری پیشەسازی توركیا ئاشكرای كرد، بومەلەرزەكەی مانگی شوبات لە 5 هەزار و 600 دامەزراوەی پیشەسازی داوە و زیانی 9 ملیار دۆلاری بە كەرتی پیشەسازی گەیاندووە.
مستەفا فارانك لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، قەبارەی ئەو زیانەی كە بومەلەرزەكەی مانگی شوبات بە كەرتی پیشەسازی گەیاندووە بە 9 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بومەلەرزەكە لە 5 هەزار و 600 كۆمپانیا و دامەزراوەی پیشەسازی داوە لە 34 ناوچەی پیشەسازی، ئەو كۆمپانیایانەش زیانی زۆر یاخود مامناوەندیان بەركەوتووە.
رۆژی 6ی شوبات دوو بومەلەرزە بە گوڕەكانی 7.7 پلە و 7.6 پلە بە پێوەری رێختەر باشوری رۆژهەڵاتی توركیا و بەشێكی سوریای هەژاند، هەزارەها تەلار و خانوو روخان و زیاتر لە 50 هەزار گیانلەدەستدان لە توركیا و 6 هەزار گیانلەدەستدان لە سوریا و دەیان هەزار برینداری لێكەوتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە