بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند

پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند

بەهۆی بومەلەرزەیەكەوە لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان لایەنی كەم (22) كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

بەپێی ئاماری زەویزانی ئەمریكا بوومەلەرزەكە بە گوڕی (5.3) بووەو (40) كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای قالای ناوی پایتەختی هەرێمی بادغیسی داوە.

دەزگای هەواڵی فەرمی بەختەری ئەفغانستان لە زاری بەرپرسانی ناوخۆوە بڵاویكردەوە ئافرەت و منداڵان لەنێو قوربانییەكاندا بوون، پێشبینیش دەكرێت ژمارەی قوربانییەكان زیاد ببێت.

ئەفغانستان كە بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنێت بەردەوام ڕووبەڕووی بوومەلەرزە دەبێتەوە، بەتایبەتی لە زنجیرە چیاكانی هیندو كوش، كە دەكەوێتە نزیك خاڵی یەكتربڕی درزەكانی سەر وشكە زەوی یوراسیاو هیندستانەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە