بوومەلەرزە شارێکی ئێرانی هەژاند

بوومەلەرزە شارێکی ئێرانی هەژاند

 پەیامی  کورد… بوومەلەرزە شارێکی ئێرانی هەژاند

بوومەلەرزەیەك بەهێزێكی مام ناوەند باشووری خۆرهەڵاتی ئێرانی هەژاندووە، بەڵام هیچ زانیارییەك نییە سەبارەت بە زیانەكانی.

سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئێرانی لە زانكۆی تاران رایگەیاندووە، بوومەلەرزەكە گوڕەكەی (4.6) پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەر.

هەروەها باسی لەوەشكردووە، كە چەقی بوومەلەرزەكە لە شارۆچكەی (خانۆك) ی سەرە شاری (زرند) ی پارێزگای (كرمان) ی باشووری خۆرهەڵاتی ئێران بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە